تبلیغات
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان - دایک
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان
ئێمه له یه ک سێومان خوارد

ئارشیڤی بابه‌ته‌کان

ده‌رو جیران

به‌رهه‌می تر

← ئامار

  • هه‌مووهاتنه‌کان:
  • میوانه‌کانی ئه‌مرۆ:
  • میوانه‌کانی دوێنێ:
  • سه‌ردانه‌کانی ئه‌ومانگه‌:
  • سه‌ردانه‌کانی مانگی پێشدا :
  • گشت نووسه‌ران:
  • گشت بابه‌ته‌کان:
  • دوایین سه‌ردان:
  • دوایین به‌رۆژبوون :

دایک



رۆژی پیرۆزی دایکه‌، ئه‌و جه‌ژنه‌ش وه‌ک زۆر بۆنه‌ جیهانیه‌کان له‌ ئه‌مریکای دووره‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌و بۆنه‌ جوانه‌ دیارییه‌‌، بۆنی ماچی پاک و خۆشه‌ویستی بێگه‌ردی پێوه‌یه‌. رۆژی دایک له‌و جیهانه‌ پان و به‌رینه‌دا‌، ئه‌وانه‌ی بۆنی بخووری ئه‌و رۆژه‌یان گه‌یشتوویه‌تێ، دایکیان به‌ ماچ و به‌ گوڵ و به‌ شکولاته‌و دوا مۆدیلی جلوبه‌رگی ناسک و بۆنی پێویست بۆ شادی و بۆ کرانه‌وه‌، پێشکه‌شی دایکیان ده‌که‌ن.

دایکی ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی ئێمه‌ن، ئه‌و دایکانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌رووی شه‌ست ساڵییه‌، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی له‌ شوێنی تر ته‌مه‌نی به‌هارو مژده‌و هیواو چاوه‌روانیه‌. ئه‌وان چییان بینی...!
 من گوڵم له‌ کراسه‌ به‌ باخه‌ڵه‌که‌ی گه‌نجی دایکم نه‌بینیووه‌، من و زۆری وه‌ک من، دایکیان ناوی ماندوو و نه‌خوێندوارو برسی و خه‌مگین بووه‌، زۆریان بۆ ئێمه‌و له‌ ده‌ست ئێمه‌و له‌ ترسی ئێمه‌و بۆ کامه‌رانی ئێمه‌ ژیاون.
 زۆرمان به‌ ره‌شپۆشی دایکمان ده‌ناسینه‌وه‌. چاوی دایکمان به‌ فرمێسک ده‌بینینه‌وه‌، ده‌ستیان به‌ کارو ماندووبون و کۆشش، دڵیان به‌ ژان ده‌ده‌ینه‌وه‌. دایک نیشانه‌و ئه‌درێسی گریان و هیوابووه‌. به‌و ناونیشانه‌ درێژه‌وه‌ ده‌یانناسینه‌وه‌.

ئه‌و ژنانه‌ی به‌ رێکه‌وت و به‌ خۆشی و به‌ ته‌مه‌ن بونه‌‌ دایک،
 فه‌رهه‌نگی تاڵ و
 پارووی گچکه‌ی به‌تاڵ و
 شه‌ونخونی به‌درێژایی ساڵ و
 خۆزگه‌و شیرینی و گه‌رمی و سێوو پرته‌قاڵ و،
 هه‌موویان بۆ خۆشی و کامه‌رانی مناڵه‌کانیان کردبووه‌ حه‌ڵاڵ.

 له‌و به‌یانیه‌دا، دایک بۆ یه‌کجار، به‌ نازه‌وه‌ مناڵه‌کان، سفره‌ی جوانی بۆ ده‌به‌نه‌ سه‌ر سه‌رین. له‌و به‌یانیه‌دا‌ پاداشتی ماندووبونی ته‌مه‌نی ده‌ده‌نه‌وه‌، ساڵانه‌ له‌ دوا یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی مایی، خه‌ڵاتی هه‌موو ئه‌رک و هه‌موو نازو چاوه‌روانیه‌کانی ده‌ده‌نه‌وه‌. له‌و‌ رۆژه‌دا له‌ جه‌ژنی دایک، خۆشه‌ویستی و وه‌فاو به‌سه‌رکردنه‌وه‌ دووپات ده‌بێته‌وه‌. له‌و رۆژه‌دا 89 ساڵه‌ له‌ جیهان یادی پیرۆزو گه‌وره‌یی دایک ده‌کرێته‌وه‌. ‌ 


                                                                                پچراندوومه  له  وته کانی 'شێرزاد ھه ینی'

ناسنامه‌

سه‌رونووسه‌ران :

گه‌ڕان

بیرزانین

  • ژنان وکچان لە کام بەشە لاوازن؟






نووسه‌ران

ابزار وبمستر

ابزار وبلاگ

[cb:post_title]