تبلیغات
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان - ژنانی کورد لە ناوداربوون بێ بەشن
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان
ئێمه له یه ک سێومان خوارد

ئارشیڤی بابه‌ته‌کان

ده‌رو جیران

به‌رهه‌می تر

← ئامار

  • هه‌مووهاتنه‌کان:
  • میوانه‌کانی ئه‌مرۆ:
  • میوانه‌کانی دوێنێ:
  • سه‌ردانه‌کانی ئه‌ومانگه‌:
  • سه‌ردانه‌کانی مانگی پێشدا :
  • گشت نووسه‌ران:
  • گشت بابه‌ته‌کان:
  • دوایین سه‌ردان:
  • دوایین به‌رۆژبوون :

ژنانی کورد لە ناوداربوون بێ بەشن

ژنانی کورد لە ناوداربوون بێ بەشن

"شلێـــر باپیـری"


رۆژھه ڵات تایمز

.

کاتێک ناوی تانسۆ چیلەر بێ، راستەوخۆ بیر لە تورکیای چاوشین دەکەینەوە، کاتێک باسی ئێلیزابێت دەکرێ، بەریتانیا و شکۆمەندییە سوورەکانی لە مێشکدا وێنا دەکرێن، بە بیستنی ناوی ئەنگیلا مێرکڵ بیرمان بەرەو ئاڵمانیای سەوز دەڕوا و لەگەڵ هاتنی ناوی بی نەزیر بۆتۆ راستەوخۆ پاکستانی تۆزاوی دێتە بەرچاومان، بەڵام کام ژنی کورد دەتوانێ وێنەی کوردستانی رەنگ زەرد و چەوساوە لە مێشکی بیانییەکدا وێنا بکا؟

واتە باسەکەی من باسی ئەو ژنانەیە کە بوونەتە ئاڵای وڵات و گەلەکەیان و بۆ کورد تا ئێستە کەمتر بیرمان کردووەتەوە لەوەى ژنانی ناوداری کوردە بە دنیا بناسێنین و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ژنێک بکەینە وێنای کورد و بۆچی نەکراوە ژنی کورد ببێتە هێما هەموو کورد.

ژن، سەرەتا بە درککردن بە بوونی خۆی وەک مرۆڤـ دەست پێ دەکا، بە بینی جیاوازی و هەڵاواردن گەشە دەکا، ئەگەر رۆشنبیری هەبێ دەگاتە قۆناخی داکۆکی لە ماف و ئەگەر لە هەمووی ئەوانە سەرکەوت و بوو بە نموونەیەکی جیهانی، ئەوە ناودار دەبێ، بەڵام ژنانی کورد کەم بۆیان کراوە ببن بە کەسایەتییەتی جیهانی و گەورەتر لە کوردستان باسیان لێ بکرێ، یان لانیکەم تا ئێستە هەندێکیان باسیان لێوە کراوە و هەندیکیان ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.

مێژووی جیهان پێمان دەڵێ کە وڵاتە ناودارەکان، شوێنی ژیان و پێگەیشتن و مردنی کەسانی ناودار بووە، هەر لە ژن و پیاو، بۆیە ناوداریی نیشتمان لە ناوداریی تاکەکانەوە دەست پێ دەکا و دەکرێ یەکێک لەوانە ژن بێ. زۆرێک لە وڵاتان هەر لە وڵاتانی پێشکەوتوو یان دواکەوتوو کەسانێکیان تێدا هەڵدەکەوێ کە لە ئاستی نێودەوڵەتی دیارن و ناسراون و لەبارەی ژنانیشەوە بەهەمان شێوە کەسی جیاواز هەیە.

ناوێرم باسی سەرکردەکانی کورد بکەین، دەیان و سەدان سەرکردەى پیاوی کوردم بۆ باس دەکەن کە هەموویان جێگەی رێز و ستایشن و پێیان سەر بەرزم، بەڵام کاتێک دەپرسم بۆچی ئەو هەموو سەرکردە پیاوەی کورد بۆیان نەکرا سەرکردەیەک لە رەگەزی بەرامبەری خۆیان دروست بکەن کە هەمان ژنە، هەموویان بێدەنگ دەبن.

ئەوە پرسیارە رووبەڕووی هەموومان دەکرێتەوە، زۆرێک لەو وەڵامانەی کە بەڵێ ژنانی ناودارمان هەیە لە ئاستی نێودەوڵەتی دەزانم، یەکەم نموونە لەیلا زانا یان رۆیا تلووعی دەبێ، منیش باوەڕم وایە لەیلا زانا نەک پرسی ژن و ئازادی، بەڵکوو پرسی کوردی بەدنیا ناساند و بۆ ئەو هەوڵەشی سزای زیاتر لە 10 ساڵ زیندانیکردنی لە باوەش گرت و بە ئازادکردنی کۆترێکی سپی وەڵامی میلەکانی رەشی زیندانی تورکەکانی دایەوە، یان رۆیا تلووعی کە لە دەگمەن ئەو ژنانە بوو لە ناو جەرگەى چەوساندنەوەى مرۆڤـ لە رۆژهەڵاتی کوردستان توانی بڵێ "ئەگەر کورد یەکجار چەوساوەیە، ژنەکانی چەند هێندە چەوساون، بەڵام پەشیمان نییە لەوەى ژنە کوردە".

بەڵام ئێمە دەبێ تەنیا لە ئێستە و لە داهاتوودا هەر یەک لەیلا زانامان هەبێ، پێویستە ژنانمان زانا بن تا کورد دەیان و سەدان لەیلا زانای دیکەى لێ هەڵبکەوێ، بەڵام بەڕاستی بۆ نەمانبووە؟ بۆ هەوڵمان کەمتر داوە لەخۆپێگەیاندن و گەیشتن بەئاستی جیهانی بوون.

دڵنیام ئەگەر کاری بۆ بکرێ نەک تەنیا کەسێک بەڵکوو زۆرن ئەو ژنە بەتوانا و کارامانەی کە تا ئێستە کەمتر هەوڵدراوە بەدنیا بناسرێَن، با زۆر دوور نەڕۆین و چاوێک لە ئێران بکەین، شیرین عیبادی کە هاووڵاتی ئێرانی و وەرگری خەڵاتی ئاشتی بۆ نۆبێلە تا ئێستەش باسی لێوە دەکرێ و بۆچوونەکانی لە بواری مافی مرۆڤـ، بە گرینگەوە وەردەگیرێن.

ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێران تەنیا یەک شیرین عیبادی هەبووە، یان کوردستان تەنیا لەیلا زانایەکی تێدایە، بەڵام کێشە خودی خۆمانین کە نەماتوانیوە ژمارەى لەیلا زاناکان زۆرتر بکەین، کەم نین ئەو ژنانەمان کە زۆرێک لە تەمەنیان لە گۆشەی زیندانەکان بەسەر بردووە و داکۆکیان لە مافی نەتەوەیی کردووە، لێرەدا بۆیە زۆرتر مافی نەتەوە دەبینرێ وەک لە مافی مرۆڤ، چونکە لە ساڵانی پێشوودا قوربانی هەر تاکێکی کورد نەتەوەیی بوونەکەی بوو کە لە ئاستی نێودەوڵەتی باسی لێوە نەدەکرا و بێدەنگ بوو.

کەمیش نین ئەو ژنانەمان کە ئاستێک بەرزیان لە وڵاتانی ئەوروپایی خوێندوە و لە زۆر بواردا تایبەتمەندییان هەیە، بەڵام بۆ کەس نایانناسێ، وەک کورد و وەک ژن پێویستمان بەوە هەیە کە ژنانێکمان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناویان هەبێ و زیاتر دەرگامان واڵا بێ بەڕووی پرسی جیهانیەکان و لە هەمان کاتدا دەرگایەکمان هەبێ کە دەنگی خۆمانی پێبگەیەنین.

ئەگەر لە ئاستی نێونەتەوەیی بەشێوەیەکی کارا کەسایەتیی دیاری ژنی کورد هەبووا، جگە لەوەى راستەوخۆ کاری دەکردە سەر روانینی جیهان بۆ بەهای ژن لە کۆمەڵگەى کوردیدا کە بەڵێ کورد لەو نەتەوانەیە کە لە ناخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دواکەوتوو و گەمارۆدراو بە هەزاران کێشە و قەیرانی ئاینی و کۆمەڵایەتی کێشەى یەکسانیی ژن و پیاوی نەماوە. هەروەها ئەو ژنە ئاسانتر لە سەرکردەکانی تر دەیتوانی لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیاردانی جیهانی کە زۆربەیان لە دەست ژندان پەیوەندی هەبێ.

ئێستە کارکرکردن و باسکردن لە چوارچێوەیەکی بچووکدا بەچارەسەر بۆ پرسی ژن و دەنگی نەتەوەییمان هیچ دەردێک دەرمان ناکا، بەپێی گۆڕانکارییەکان و پێوەندییەکان و کێشەکان لە بەجیهانیکردندا زیاتر کاریان بۆ دەکرێ و دەتوانرێ رێگە چارەسەری هەبێ.

لە سەردەمانی پێشوودا حەبسە خانی نەقیب و بەدیعەی دارتاشمان هەبوو کە بەراستی ژنانی تێکۆشەر و خەباتگێڕ بوون، ئەوانە تەنیا بۆ کورد حەبسە خان و بەدیعەی شۆڕگێر بوون بۆ دەرەوەی چوارچێوەی کوردستان کەمتر کەسانێک دەزانن کێن، کەمتر کەسانێک دەزانن ئەوانە لە ژنە نەترس و زیرەکەکانی کورد بوون، بەڵام چۆن بیانکەمە جیهانی؟

ئێستە پێوەرەکان گۆڕاون و کێشەکان زۆرتر و رێگە چارەکان جیهانی بوونەتەوە، دەبێ لە سەرەتادا ئێمە ژنان بەتوانا و بە هەوڵ و ئامانجەکانمان بناسرێین و زۆرتر خۆمان پێ بگەیەنین، لە هەمان کاتدا یەکگرتوو لە گەیاندنی دەنگەکانمان و نەبینە هۆی خنکاندنی دەنگە زیندووە لەبەرچاو و زیرەکەکان

ناسنامه‌

سه‌رونووسه‌ران :

گه‌ڕان

بیرزانین

  • ژنان وکچان لە کام بەشە لاوازن؟






نووسه‌ران

ابزار وبمستر

ابزار وبلاگ

[cb:post_title]