تبلیغات
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان - مافی ژن له‌کۆمه‌ڵگادا
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان
ئێمه له یه ک سێومان خوارد

ئارشیڤی بابه‌ته‌کان

ده‌رو جیران

به‌رهه‌می تر

← ئامار

  • هه‌مووهاتنه‌کان:
  • میوانه‌کانی ئه‌مرۆ:
  • میوانه‌کانی دوێنێ:
  • سه‌ردانه‌کانی ئه‌ومانگه‌:
  • سه‌ردانه‌کانی مانگی پێشدا :
  • گشت نووسه‌ران:
  • گشت بابه‌ته‌کان:
  • دوایین سه‌ردان:
  • دوایین به‌رۆژبوون :

مافی ژن له‌کۆمه‌ڵگادا

  

    (مافی ژن له‌کۆمه‌ڵگادا) 

                                                                                          شێعر: ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده(سه‌ریاس)

 له ده‌لاقه په‌رتووكاوێک سرنج ئه‌ده‌م  

 به ژیانی كورده كچێک

         هه‌ربۆ تاویک

    له ماڵێكی قه‌تیس له‌خه‌م

             كچێك دێته دونیای ماته‌م

په‌یابوونه!    په‌یابوون، چی! ! ؟

     مردنی ژین بۆ ئه‌وكچه

     هه‌ر په‌یابوو ئه‌وه‌ڵ هه‌نگاو

    لێی ون ده‌بێ ..   ڕێگه وڕچـه!

                               ادامه مطلب (بخوێننه‌وه)

                                           (مافی ژن) 

                                                                                   شیعر: ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)

 له ده‌لاقه په‌رتووكاوێک سرنج ئه‌ده‌م  

 به ژیانی كورده كچێک

    هه‌ربۆ تاوێک

    له ماڵێكی قه‌تیس له‌خه‌م

             كچێک دێته  

      دونیای ماته‌م

په‌یابوونه!    په‌یابوون، چی! ! ؟

     مردنی ژین بۆ ئه‌وكچه

     هه‌ر په‌یابوو ئه‌وه‌ڵ هه‌نگاو

    لێی ون ده‌بێ ..   ڕێگه وڕچـه!

له قۆناخه‌ی تانه‌وته‌شه‌ر    

       به تیری شیر گۆش دره‌كرێت و

       لایه لایه‌ی داهاتوویه‌ك پڕله‌ماته‌م

                  تراژدی سه‌پێنراوی ئا ئه‌وكچه‌ن

كه ژیانی بێشكه‌ی جێ هێشت

        دونیایه‌تر پڕجیاوازی ڕۆحی كچه

                           لاواز ده‌كاو    

كه‌له‌مچه‌یه‌ك

      به قورسایی عه‌رشی خودا           ده‌سته كانی

         به دونیایه پڕبه‌سته‌ڵه‌ك    له قووڵایی ئیقیانووسێ

                            نائومێدی 

      ده‌خنكێنێ!  ئای بۆ فه‌ڵه‌ك…

هه‌رله‌وه‌رزی منداڵیدا

      مافی شیری لێ زه‌وت ده‌كرێ

ئه‌ڵێن كچه ...  شیر زۆر خواردن

       بێحه‌یایی تێرێ بۆكچ                                         

قسه ده‌کا

        هه‌رخۆشیه‌ك…گه‌مه‌وگاڵته

                         به‌ وشه‌یه‌ك:    كه‌تۆکوڕنیت

     ده‌كه‌ن به زووخاوی كچه     

       جارێ تریش                                            

                     هه‌ڵه ده‌كا ..   ڕێگه وڕچـه!

زۆرده‌مێكه ڕازی ئه‌ستوونه زێڕینه

بوه‌ته بووكی خه‌ونی كچان

     له سنووری ئاواته‌كان 

      له پشت ده‌رگای گشت کاته‌كان

خۆیانن و جلی كوڕێك!   

   باش سرنج ده‌ن ئه‌م ئاواته

    چه‌ند ده‌ردهێنه‌ر

چه‌ند دڵته‌زێن

چه‌نێ ناڕێک

 ئه‌م مه‌وجووده گه‌وره ده‌بێت

           دێته باسی شوو كردنی 

           شووكردن نا!

                دوه‌م جاری مردنی!

ناپیاوێكی

ره ش تاڵه‌یی

سمێل زلی        قسه قورس و

             بێ سه‌روپێ

       هه‌روه‌ك دیوه شه‌لی ڕازه‌کانی

      منداڵی خۆی

             دێته  داوای

                       باوكی  بێ پرسین له‌وكچه                                                      

        وه‌كوشتێكی زۆربچووک

    كچه ئه‌به‌خشێ به‌زاوای

ئیترناپرسن له‌وكچه

                      دیسان كچه 

     لێی ون ده‌بێ ڕێگه وڕچـه!

زه‌ماوه‌نه

كۆلكه زێڕینه‌ی كچانه                                                         

له ده‌وری بووک  هه‌ڵ ده‌په‌ڕن

            نازان ئه‌م به‌سه‌رهاته  هی ئه‌وانه

به داخه‌وه كوێر وكه‌ڕن!

زه‌ماوه‌نه

چۆپی چۆپی

به ده‌ستی كه‌س

خۆناكه‌وێت  

               ده‌نگی موسیقا وگۆرانی      له‌گه‌ڵ شاباش

                      كاتێ كه دێت

بووكه ئه‌با بۆسنووره

                  ئاواته خنكاوه‌كانی  

                                        له ژێر هه‌وری تارای سپی

كانی كانی هه‌رفرمێسكه‌و

                       په‌ڵه‌په‌ڵه‌ خوێناوه‌یه

                        ده‌بارێ له چاوه‌كانی

كابرای زاوا

      هه‌روا وه‌كوو جاڵجاڵۆكه

      كه‌ په‌پووله‌ی دیل كردبێ

       شه‌قام شه‌قام

   كه‌كڵه‌ی خه‌می

بۆ ئه‌هانی

ئای چه‌ند سه‌خته

  چه‌ند ناڕه‌وا:

 په‌ری دیلی

   دێوه‌زمه‌ بێ

   گوڵێک زریان په‌روه‌رده‌ی كا و

      ده‌ستێ كه‌وا كه‌له‌مچه‌ بێ

له ماڵی شوو :

        سووحه و ژنه به‌ده‌ستێكی هه‌ویرین و                                                       

ڕانكی پیاوه‌ی له پێدایه‌

                     ئه‌تگوت به بێ ئه‌وڕانكه ئه‌و

                      هیچ شتێكی له به‌رنایه

له مێژه‌وه سه‌پێنراوه

                  به ژنانمان

          هه‌ستی پیاوان      

          هێزی ئیشه

         زرنگی وزۆر،هه‌م پیاوه‌تی

له ژێرریشه!

تاڕاده‌یه‌

گه‌لی ژنان خۆیشیان ده‌ڵێن:

    قه‌وڵی پیاو بێ

    پیاوانه‌ دێم

پیاوی ئه‌بێ   

پیاو ئه‌سوتی

پیاوپیاوپیاوپیاو

   یاوشه‌ی ناڕه‌وای تریش:

ئه‌گه‌ر ژن بم

    ئه‌ڵێی ژنی

ئه‌ی بۆ ژنان

               كام قه‌وڵیان به درۆ بووه  

ماڵی كه‌سیان خواردوه 

یان گووله‌یان له ده‌ست ده‌رچوه؟

ئه‌ی شتی پیس تۆ له‌كوێ بووی                       

                                                      نه‌بوایا ژن

باش بزانه له تانوپۆی

نه‌بوونیدا ون ئه‌بی ون

                    به‌هه‌رحاڵ...

ژنه له‌پاش نان كردنێک   

          خانوو خانوو دووكه‌ڵ مژین

                                        خه‌م خواردنێک

سیداره‌یه‌ک له ئه‌ولاوه چاوه ڕوانی

ژنه ببوو

     مه‌شكه‌یه‌كی له داردراو

وه‌ک ئه‌وژنه یه‌خسیركراو

په‌ت له‌مل وتاڵان بووو

ماف لێ سنراو

كاتێ ده‌ستی دوكێزگه‌كه‌ی مه‌شکه‌ی

                   ده‌گرت

      له‌گه‌ڵ كێزان ئه‌مه‌ی ده‌گوت

مه‌شكه …مه‌شكه

منیش وه‌ک تۆ

                     ژیانم چی؟

           كه‌شكه..كه‌شكه

هه‌رهه‌رمانێک

له‌ئه‌وماڵه‌وماڵی خه‌سوو        

           ده‌ستی ژنه‌ی ماچ ده‌كردوو

                 هه‌رساڵ وه‌ک سه‌دساڵی ئه‌چوو

سه‌دان ساڵی

                    پڕله ئازار

               پیاوه‌یش نه‌وه‌ک نای لاوێنێ

به‌ڵكوو به‌ هه‌ربیانوویه‌ک                                                                        

         لێی هه‌ڵ ده‌گرێ كوته‌ک ودار

بۆئاخرجار

        ئا ئه‌وژنه

    باشتربڵێم ئه‌و كچه

                        هه‌ڵه‌ ده‌كا ڕێگه وڕچـه!

جا كه‌زانی زه‌ڕه‌ی له‌لای كه‌س نه‌ماوه

هه‌رچی مافی هه‌یه گشتی

به‌جارێ لێی زه‌وت کراوه‌

                      به‌ش... كام به‌ش؟

                              به‌ش خوراوه

جائه‌وكاته

     ماڵئاوایی ده‌کا له‌ژین

  به‌پێ كه‌نین

به‌ربه‌یانی

               كاتێ تیشكی تۆراوی خۆر

                                                خۆی به ژووری لادێ ده‌كا

گڕو قیژه‌و   باوكه ڕۆیه‌ک

                       له‌گه‌ڵ چاوێكی پڕئه‌سرو

                                   زه‌رده‌خه‌نه‌و دڵێ ئارام و

بۆسۆیه‌ک                   

 ناوی لادێ داده‌گرێت و

                له دوای ساتێک

مشتێ ئێسقان،دووته‌ڵ قژی پڕووزاو و

     ڕۆحی زه‌بوون

ده‌كه‌ونه ڕێ

….بۆ كوێ …بۆکوێ

                              بۆلای گـه‌ردوون

كاتێ كه چوو له‌ئاسمان چاوه‌كانی                                                                     

پڕله قسه‌وتاڵی وتیژی و هه‌م بێ خه‌وی

                             ئاوڕده‌ده‌ن له سه‌رزه‌وی

                          ده‌ڵێن به كۆمه‌ڵی ئێمه :

                                             زوڵم به‌سه

مافی ژنان هێشتا هێشتا هه‌ربێكه‌سه
وه‌ک ته‌رمه‌كه‌م  بێ پشتیوان

بێ دادڕه‌سه

ئه‌مه‌سه‌رهاتی

                هه‌رچی كچه 

              ئه‌م  كۆمه‌ڵه‌ی، كۆمه‌ڵ كوژمان

                                         لێی به‌ستوون ڕێگه وڕچــه!

                                                        لێی به‌ستوون ڕێگه وڕچــه!

                                                                                                        ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده(سه‌ریاس)

ناسنامه‌

سه‌رونووسه‌ران :

گه‌ڕان

بیرزانین

  • ژنان وکچان لە کام بەشە لاوازن؟






نووسه‌ران

ابزار وبمستر

ابزار وبلاگ

[cb:post_title]