تبلیغات
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان - من شووناکه‌م به‌که‌له‌بچه‌
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان
ئێمه له یه ک سێومان خوارد

ئارشیڤی بابه‌ته‌کان

ده‌رو جیران

به‌رهه‌می تر

← ئامار

  • هه‌مووهاتنه‌کان:
  • میوانه‌کانی ئه‌مرۆ:
  • میوانه‌کانی دوێنێ:
  • سه‌ردانه‌کانی ئه‌ومانگه‌:
  • سه‌ردانه‌کانی مانگی پێشدا :
  • گشت نووسه‌ران:
  • گشت بابه‌ته‌کان:
  • دوایین سه‌ردان:
  • دوایین به‌رۆژبوون :

من شووناکه‌م به‌که‌له‌بچه‌

من شووناکه‌م به‌که‌له‌بچه‌
ده‌ست پێ ده‌گه‌یشت
ڕۆژ له ‌ڕۆژ پتر به ‌هێز و ژیر ئه‌بوو
له‌ناوه‌ندی کورده‌ کوڕی
پێنووس و چه‌ک
کێبه‌رکێ بوو بۆ خوازبێنی
ده‌سته‌ خاتون!!
ئه‌و رۆژه‌ جوان له‌بیرم دێ
که‌له‌بچه‌یه‌ک
پیر و ژه‌نگن
هات بۆ داوای
ده‌سته هه‌ستا خۆی شارده‌وه‌
ئه‌یگوت به‌خوا شووی پێناکه‌م
من شووناکه‌م به‌که‌له‌بچه
به‌داخه‌وه‌ هیچ نه‌ده‌کرا
باوکی زوو زوو
له‌مێژه‌وه‌‌
کاتێ ده‌سته‌ ساویلکه‌بوو
له که‌له‌بچه ماره‌ی کردبوو
چه‌ک و پێنووس بێ ده‌سه‌ڵات
ویستیان بگژێن له ‌گه‌ڵ زاوا
به‌ڵام زاوا
ئه‌سبی زۆری بۆ زین کردو
بووکی له‌گه‌ڵ خۆیدا فڕاند
له‌ ژوورێکی ته‌مه‌ن خۆرا!!
قیژه‌ قیژێک ده‌هات
ده‌یگوت:
دایه‌ توخوا بمده‌ن به‌چه‌ک!! یاخۆ پێنووس
من شووناکه‌م به‌ که‌له‌بچه... من شووناکه‌م به‌ که‌له‌بچه

ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده‌  (سه‌ریاس)

ناسنامه‌

سه‌رونووسه‌ران :

گه‌ڕان

بیرزانین

  • ژنان وکچان لە کام بەشە لاوازن؟






نووسه‌ران

ابزار وبمستر

ابزار وبلاگ

[cb:post_title]