تبلیغات
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان - خەڵاتی ئازادی قەڵەم
حه‌وشه‌ی کچانی کوردستان
ئێمه له یه ک سێومان خوارد

ئارشیڤی بابه‌ته‌کان

ده‌رو جیران

به‌رهه‌می تر

← ئامار

  • هه‌مووهاتنه‌کان:
  • میوانه‌کانی ئه‌مرۆ:
  • میوانه‌کانی دوێنێ:
  • سه‌ردانه‌کانی ئه‌ومانگه‌:
  • سه‌ردانه‌کانی مانگی پێشدا :
  • گشت نووسه‌ران:
  • گشت بابه‌ته‌کان:
  • دوایین سه‌ردان:
  • دوایین به‌رۆژبوون :
خه‌ڵاتی ئازادی قه‌ڵه‌می سوید به‌خشرایه‌ ژنێكی كورد

وارڤین – ستۆكهۆڵم: خەڵاتی ساڵانەی ئازادی قەڵەمی سوید بۆ ساڵی (٢٠١٢) لەلایەن ناوەندی (تورگنی سگرستد)ەوە بەخشرایە ژنه‌ رۆژنامەنووس و نووسەرێكی كوردی باكووری كوردستان.

(دڵشاد دمیربەگ) ژنە نووسەر و رۆژنامەنووسی كوردی باكووری كوردستان لەلایەن ناوەندی (تورگنی سگرستد) خەڵاتی ساڵانەی ئازادیی قەڵەمی وڵاتی سویدی پێ‌ بەخشرا.

ئەو خەڵاتە هەر ساڵە ‌و بە نووسەر یان رۆژنامەنووسێك دەدرێت، كە لە بواری رۆژنامەنووسی و هەوڵدان بۆ ئازادیی رادەبڕین چالاك بێت.

بەگوێره‌ی سەرچاوەكان (دڵشاد دمیربەگ) بەهۆی چالاكیی لێبڕاوانەی لە بوارەكانی رۆژنامەوانی، بەرگری لە ئازادیی رادەربڕین، خەبات بەدژی رەگەزپەرستی، دوگماتیزمی مەزهەبی، كوشتنی نامووسی و ئەزیەت و ئازاری ژنان ئەو خەڵاتەی پێدراوە.

(دڵشاد دمیربەگ) لەدایكبووی ساڵی (١٩٦٩)ی باكووری كوردستانە و ئێستا دانیشتووی شاری (ستۆكهۆڵم)ی وڵاتی سویدە.

نووسەر و رۆژنامەنووس و یەكێك لە دامەزرێنەرانی (رێكخراوی هۆنینەوەی چیرۆك)ە كەلە بواری بارهێنانی منداڵانی ناوچە دورخراوەكاندا چالاكە.

خەڵاتی (ئازادیی قەڵەم) لە ساڵی (١٩٩٦)ەوە بە نووسەران دەدرێت و بۆ رێزلێنان و بیرئانینی (تورگنی سگرستد) وەشانكار و مێژوونووسی ناوداری ئه‌و وڵاته‌ دیاری كراوە، ناوبراو یەكێك لە دژبەرانی داگیركردنی سوید بووە لەلایەن ئاڵمانیای نازییەوە.

                          "خوێنەرانی بەرێز ئەو هەواڵە لە ماڵپەڕی وارڤین وەرگیراوە"

ناسنامه‌

سه‌رونووسه‌ران :

گه‌ڕان

بیرزانین

  • ژنان وکچان لە کام بەشە لاوازن؟






نووسه‌ران

ابزار وبمستر

ابزار وبلاگ

[cb:post_title]